Emblem with a portrait of Shahab Sheikh Nouri

شەهاب شێخ نووری

١٩٣٢ – ١٩٧٦

لای نەوەیەک بە خاڵە شەهاب ناسراوە.

Shahab Sheikh Nouri

1932 – 1976

Known to a generation as Khala Shahab.

کەم بژی و کەڵ بژی

Live short, live brave.

بەڵگەنامە، وێنە، ناو، یادەوەری

ئێمە خەریکی دروستکردنی ئەرشیفێکی دیجیتاڵیین بۆ شەهاب شێخ نووری، نازەنین، و ئەو پیاوانەی لە ١٩٧٦دا لەگەڵیدا دادگایی کران.

Documents, photographs, names, memories

We are building a digital archive of Shahab Sheikh Nouri, Nazanin, and the men tried with him in 1976.

ناتوانین بە تەنیا ئەمە بکەین، پێویستمان بە یارمەتیی تۆیە بۆ تەواوکردنی تۆمارەکە. زۆربەی ئەوەی پێویستمانە هێشتا لە چەکمەجە و ئەلبوومی وێنە و یادەوەریی خەڵکدایە، لە سەرانسەری کوردستان و تاراوگە.

We can’t do this alone, we need your help to complete the record. Much of what we need is still in drawers, albums and memories across Kurdistan and the diaspora.

ئەگەر هەریەک لەمانەت لایە، دەمانەوێت لێت ببیستین:

  • وێنەی شەهاب، نازەنین، جەعفەر عەبدولواحید یان ئەنوەر زۆراب، لە هەر کاتێکدا بێت؛
  • وێنە یان فیلمی ڕێوڕەسمی ناشتنیان لە سلێمانی، کۆیە و کەرکووک لە تشرینی دووەمی ١٩٧٦؛
  • نامە، تێبینی یان شیعر کە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی گشتی، فەزیلیە یان ئەبوغرێبەوە نێردرابنە دەرەوە؛
  • بەڵگەنامەکانی هەڵمەتی نێودەوڵەتیی ١٩٧٦: بانگەوازەکانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، داواکارییە واژۆکراوەکان، برووسکەکان، و هەواڵی ڕۆژنامەکان بە هەر زمانێک؛
  • یادەوەری دەربارەی نازەنین، لە سلێمانی، بەغدا یان بەسرە؛
  • هاوڕێیانی زیندان.

If you have any of the following, we would like to hear from you:

  • photographs of Shahab, Nazanin, Jaafar Abdulwahid or Anwar Zorab, at any date;
  • photographs or film of the funerals in Sulaymaniyah, Koya and Kirkuk in November 1976;
  • letters, notes or poems sent out of the General Security directorate, Fadhiliya or Abu Ghraib;
  • papers from the 1976 international campaign: Amnesty International appeals, petitions, telegrams, press cuttings in any language;
  • recollections of Nazanin, in Sulaymaniyah, Baghdad or Basra;
  • fellow prisoners.

بەڵگەنامەیەک یان یادەوەرییەک بنێرە

وەتسئاپ
+964 770 146 3032
ئیمەیڵ
archive@shahabsheikhnuri.org

تکایە ئەوەندەی دەزانیت پێمان بڵێ: کێ یان چی تێدایە، لە کوێ و کەی؛ چۆن پەیوەندیت پێوە بکەین؛ و ئایا دەتوانین ناوت نیشان بدەین.

دەتوانیت نامەی دەنگیش بنێریت.

زوو فێر بووین کە خاڵە شەهاب هی نەتەوەی کوردە، نەک تەنیا هی خێزانەکەی. بەڵگەی ێەسڵی لای خۆت ئەمێنێتەوە. ئێمە سکانیان دەکەین، وەسفیان دەکەین و دەیانگەڕێنینەوە. خۆت بڕیار دەدەیت ناوت نیشان بدرێت یان نا.

Send a document or a memory

WhatsApp
+964 770 146 3032
Email
archive@shahabsheikhnuri.org

Please tell us, as far as you know: who or what is in it, where and when; how we can reach you; and whether we may show your name.

Voice messages are welcome.

We learned early, Khala Shahab belongs to the Kurdish nation, not just to his family. You keep your originals. We scan, describe and return. You decide whether your name is shown.